٣ ئاب ٢٠٢١ - ١٣:٥٢
بکوژێکی عێراقی لە شنۆ دەستگیر کرا

فەرماندەی ئینتزامی شنۆ وتی: بکوژی هەڵهاتوو کە لە هەولێر ژنەکەی کوشتبوو و بەرەو ئێران هەڵهاتبوو لە ئەو شارە ناسرایەوە و دەستگیر کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرهەنگ تالب قولی زادە ڕایگەیاند: ئەو بکوژە هەڵاتووە کە خەڵکی شنۆیە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر لە یەکەیەکی مریشکداری هاوژینەکەی کوشتووە و لە شوێنەکە هەڵاتووە.

ناوبراو زیادی کرد: وای لێکۆڵینەوەی پێویست و بە هەولی پۆلیس و لە هەڵمەتێکی کوتوپڕ ئەو کەسە دوای یەکساڵ لە دەڤەری شنۆ بە هەماهەنگی و فەرمانی دادگا ناسرایەوە و دەستگیر کرا.

فەرماندەی ئینتزامی شنۆ ڕاشیگەیاند: لە لێپرسینەوەکاندا تاوانبارەکە دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی بە چەقۆ داناوە و ڕەوانە زیندان کرا.